دوایین زانیاری لەبارەی سزای ئاتلێتیکۆ مەدرید لەدوای یاری دێربی

١٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیارێکی نوێی دەرکرد سەبارەت بەو سزایەی کە بەسەر ئاتلێتیکۆ مەدریددا سەپێندراوە، دوای ئەوەی کە لە یاری دێربیدا بەرامبەر ڕیال مەدرید لە خولی ئیسپانیا سێ هەفتە لەمەوبەر ڕوویاندا.

دێربی مەدرید شایەتی گرژییەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی، لە کاتێکدا یاریزانەکان بۆ ماوەی 15 خولەک یاریگایان بەجێهێشت، دوای ئەوەی بەشێک لە هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید یاری ئاگرینیان ئاراستەی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدرید کرد.

ئەو بەشەی پشت گۆڵەکە لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ کە ناوی فۆندۆ سوورە، بڕیار بوو بۆ ماوەی 3 یاری دابخرێت، لەگەڵ سزادانی بە بڕی 45 هەزار یۆرۆ، بەڵام لیژنەی تانەکان ئەو سزایەی کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە سەپێنرابوو بۆ سێ هەزار یۆرۆ کەمکردەوە، هەروەها قەدەغەکردنەکە کەمکرایەوە بۆ تەنها یەک یاری، بەپێی ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ماڵپەڕەکەیدا ئاماژەی پێکردووە.

لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی هێشتا بەردەوامە لە چارەسەرکردنی بابەتی دۆسیەکە،و پێشنیاری قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدریدی بۆ یاریگاکە کردووە بۆ ماوەی 5 یاری، بەڵام هێشتا نەبووە بە بڕیار.

وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی، ئاتلێتیکۆ مەدرید خۆی قەدەغەی کرد لە کڕینی بلیتی یارییەکانی دەرەوەی یاریگا بۆ پێنج یاری داهاتوو، هەروەها 4 هاندەری دەرکرد و قەدەغەکردنی هاتنە ناو یاریگا بۆ هەتا هەتایە سزای دان.

میگێل ئەنجێل گیل مارین، خاوەنی یانەکە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە ڕاسپاردەی لیژنەی دژە توندوتیژی و بڕیارەکەی زۆر بە توند دەزانێ و دەڵێت، سزای کەسانی دیکە دەدات لەسەر ئەو کارەی چەند کەسێک.