وەزارەتی دارایی عێراق: هەرێم داوای پارەى مووچەى مانگى 10 دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەى مانگى نۆ

١٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پارەی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمیان رەوانە کردووە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەئێستادا داوای پارەی مووچەی مانگی 10ـیان لێ دەکات تا مووچەی مانگی نۆی پێ دابەشبکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، سەرەڕای ناردنی پارەی تەواو بۆ مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام هەرێم داوای پارەی دیکەیان لێدەکات.

وتیشی، پارەی مووچەی مانگی نۆیان رەوانە کردووە تا هەرێم مووچەی ئەو مانگەی پێ دابەش بکات، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان داوای پارەی مووچەی مانگی 10ـیان لێدەکات، تا مووچەی مانگی نۆی پێ دابەشبکەن.

لە ناوەڕاستی مانگی 10ـداین، بەڵام تائێستا وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم مووچەی مانگی نۆی دابەشنەکردووە و ئەمەش، نیگەرانیی مووچەخۆرانی لێکەوتووەتەوە.