وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

١٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 77 ملیار دیناریان لە داهاتی نانەوتی خستووەتە سەر هەژمار بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا باس لەوە دەکات، بڕە پارەیەکیان وەک داهاتی نانەوتی خستووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

دەقی راگەیەندراوەکە:

بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

ڕۆژی سێ شەممە (2024/10/15) بڕی (77،841،761،000) حەفتاو حەوت ملیارو هەشت سەدو چل و یەک ملیۆن و حەوت سەدو شەست و یەک هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی 2024، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.

2024/10/16