لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی مانگی نۆ ڕوونکردنەوە دەدرێت
١٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایگەیاند، مووچەی مانگی نۆی خانەنشینانی سەربازی بەگوێرەی یاسا کۆنەکە دەبێت و هاوتا نەکراوە.
عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێکدا لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی مانگی نۆی خانەنشینانی سەربازی زانیاریی ئاشکرا کرد و بەپێی زانیاریی ناوبراو، مووچەی مانگی نۆی خانەنشینانی سەربازی هاوتا نەکراوە.
وتیشی: "لیستی مووچەی مانگی نۆ بە هەردوو شێوازی هاوتاکراوی و هاوتانەکراوی رادەستکراوە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ بڕیاری هاوتاکردنیان نەدراوە".
عەزیز عەلی راشیگەیاند: "مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینان، 4ی تشرینی یەکەم دابەشکرا. خانەنشینانی مەدەنی بەگوێرەی هاوتاکراوی وەریانگرتووە و سەربازییەکانیش بێ هاوتاکراوی".