١٥ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
هەڵبژاردەی کۆریای باشوور سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی بردنەوە بەسەر هەڵبژاردەی عێراق، بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ، لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردە لە پاڵاوتنەکانەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بە 10 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەی دووی گرتووەو، هەڵبژاردەی عێراقیش بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.
لە خولەکی 41دا ئۆه سی هون، گۆڵی یەکەمی هەڵبژاردەی کۆریای باشووری تۆمارکرد.
لە خولەکی 50ـی گێمی دووەمدا ئەیمەن حسێن بەلێدانێکی نایاب گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ هەڵبژاردەی عێراق تۆمارکرد.
هەڵبژاردەی کۆریای باشوور لە خولەکی 74ی یارییەکەدا لە ڕێگەی ئۆه هیونەوە گۆڵی دووەمی خۆی تۆمارکرد.
لە خولەکی 83 هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بە گۆڵی سێیەم بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق لە ڕێگەی جی سونگ لیەوە ئەنجامەکەی بەرزکردەوە.
پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە، هەڵبژاردەی عێراق بە گۆڵی دووەم کە ئیبراهیم بایش لە خولەکی 95دا تۆماریکرد، ئەنجامەکەی کەمکردەوە.
