بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق: لە دوو رۆژی داهاتوودا تەواوکاریی مووچە دەگات

١٥ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، خەرجکردنی تەواوکاریی مووچەی مانگی ئەیلوولی ھەرێمی کوردستان لە رێکاری کارگێڕییە و لە دوو ڕۆژی داھاتوودا دەنێردرێت.

مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگی ئەیلوولی ھەرێمی کوردستان لە رێکاری کارگێڕییە و لە دوو ڕۆژی داھاتوودا شایستەی ھەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم لە بانكى ناوەندى".

وتیشی، پاش گەیشتنی تەواوکاریی مووچەی مانگی نۆ، حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم مووچەی ئەو مانگە خەرج دەکات.

مەسعود حەیدەر باسی لەوەشکرد، مانگەکانی دیکەی ساڵی 2024، ھیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەی ھەرێمدا نابێت و لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراقدا دابەش دەکرێت.