هونەرمەندیکی ناسراوی ئێران بەهۆی “سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی” ئەو وڵاتە سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

١٣ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران ڕایگەیاند، “سزاى 15 ساڵ زیندانى بەسەر ئەمیر تەتەلودا سەپێندرا، بەهۆی سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئێران و هاندانی بەدڕەوەشتیەوە بووە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13-10-2024، ئەسغەر جەهانگیری، وتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران سەبارەت بە سزای ئەمیر تەتەلوو ڕایگەیاند: “15 ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا، ئەوەش لەسەر بنچینەی دوو دۆسیەی تۆمارکراو لەسەری”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “دۆسیەی یەکەم تایبەت بووە بە سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان و 5 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە. دۆسیەی دووەمیش پەیوەندی بە هاندان بۆ بەدڕەوشتی بووە و 10 ساڵ زیندانی بۆ دەرکراوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە، 06-12-2023 ئەمیر تەتەلوو لە دەروازەی سنووریی بازەرگانی ورمێوە لەلایەن تورکیاوە رادەستی حکومەتی ئێران کرایەوە.