جارێکی دیکە کێشە بۆ مووچەی خانەنشینان دروستبوو

١٣ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

دوای هەفتەیەک لە دابەشکردنی مووچە، هێشتا بەشێکی خانەنشینان و خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە هەڵەبجە کێشە بۆ مووچەی خانەنشینان دروست بوو.

ئەمڕۆ 13ی 10ـیە و پێنج رۆژە دابەشکردنی مووچە کۆتایی پێهاتووە، بەڵام هێشتا بەشێکی مووچەخۆران مووچەکانیان وەرنەگرتووە.

ئەو خانەنشینانەی هەڵەبجە کە ئەمڕۆ کێشە لە مووچەکانیان دروستبووە بە میدیاکانیان راگەیاندووە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم سەرقاڵیان دەکەن بە چەندین کێشەی دیکەوە، تا خەڵک هۆشیار نەبێتەوە.

دوێنێش لە سلێمانی بۆ چوارەم رۆژ لەسەر یەک بەشێک لە خانەنشینانی هێزەکانی 70 وترا مووچەیان وەرنەگرت. مانگی رابردووش مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 و 80 بە هەمان شێوە کێشەی بۆ دروستبوو و دواکەوت.