٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بڕیاری لەسەر چانسی بەشداریکردنی لیۆنێل مێسی لە بەرامبەر ڤەنزوێلا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 دا.
لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "مێسی باری تەندروستی باشە و ئامادەیە وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری بکات، چونکە دوو یاری لەگەڵ ئینتەر میامی ئەنجامدا، بۆیە ئامادەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی یاری بکات".
لیۆ خۆی بۆ یەکەم یاری لەگەڵ تانگۆ ئامادە دەکات دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا نازناوی جامی ئەمریکای 2024ـی بەدەستهێنا.
لەلایەکی دیکەوە ڕاهێنەری تانگۆ دووپاتی کردەوە کە ئەلێکسیس مەک ئەلیستەری یاریزانی یانەی لیڤەرپول وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بەرامبەر ڤەنزوێلا بەشداری ناکات، ڕوونیشیکردەوە بەتەنها مەشق و ڕاهێنان دەکات بۆ ئەوەی خۆی بۆ دووەم یاریی ئەم مانگە ئامادە بکات.