نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

٩ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

دوای تۆمارکردنی بەرزبوونەوە پێوانەییەکان، نرخی زێڕ لە جیهاندا دەستی بە دابەزین کرد و کاریگەریی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش دروست کرد .

ئەمرۆ چوارشەممە، نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەى جیهاندا بە دوو هەزار و 617 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد و هەر ئۆنسەیەک بۆ سەروو دوو هەزار و 685 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام لە دوێنێوە دەستی بە دابەزین کردووە و نرخەکەی تا دوو هەزار و 605 دۆلار هات.

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستانیشدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

مسقاڵێک زێڕى عەیارە 18 بە 493 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕى عەیارە 21 بە 580 هەزار دینارە

مسقاڵێک زێڕى عەیارە 24 بە 659 هەزار دینارە