وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ مووچەخۆرانی هەرێم: ئەگەر تەوتین بکەن لە ژێر دەستی حزب دەردەچن

٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “داوا لە فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین هەموویان تەوتین بکەن چونکە ئەگەر تەوتین بکەن لە ژێر دەستی حزب دەردەچن”.

عزەت سابر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لێدوانيکدا ڕایگەیاند، مووچەخۆرانی هەرێم ئەگەر تەوتین بکەن دەبنە فەرمانبەری راستەقینەی حکومەتی عێراق بەوهۆیەوە لە ژێر دەستی حزب دەردەچن.

ئاشکراشیکرد، تەوتین بۆ هەتاهەتایە مافەکانت دەپارێزێت چونکە لە بانکەکانی تر بیکەن مافەکانتان پارێزراو نابێت هاوکات دەتوانن سوودمەندبن لە پێشینەی جیاجیا.

ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر تەوتین بکەی کەس مووچەکەت نابڕێت، تەنانەت پەیوەندی هەرێم و بەغداش تێکبچێت، مافی تۆ نافەوتێت.