کۆمسیۆن: دەنگی دەنگدەران لە ئەستۆی کۆمسیۆنە و پارێزراوە
٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
کۆمسیۆنی عێراق ڕایگەیاند، دەنگی دەنگدەران لە ئەستۆی کۆمسیۆنە و پارێزراوە دەشڵێت؛ رێگە بە هیچ لایەک نادرێت دەستوەردان لە کارەکانی کۆمسیۆن بکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 8-10-2024، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، رێگە بە هیچ لایەک نادرێت دەستوەردان لە کارەکانی کۆمسیۆن بکات و دەنگی دەنگدەران لە ئەستۆی کۆمسیۆنە و پارێزراوە.
ئاشکراشیکرد، هەموو ئامێرەکان ساز و ئامادە بۆ هەڵبژاردن و هەر کەسێک کارتی بایۆمەتری نەبێت ناتوانێت دەنگ بدات.
ڕوونیشیکردەوە، دوو حیزب و 13 کاندید هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى بە پێبژاردن سزاداوە. تێکڕای پارەکەیش 8 ملیۆن دینارە و دەبێت بنێردرێت بۆ گەنجینەى عێراق.