“وانەبێژان یەکەم مووچەی بەگرێبەستبوونیان وەردەگرن”

٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، “لە مانگی ئەیلوول لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکەم مووچەی بە گرێبەستبوونمان وەردەگرین”.

ئەمڕۆ سێشەممە، 8-10-2024، عەلی رەئووف، نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “مامۆستایانی وانەبێژ یەکەم مووچەی گرێبەست لە مانگی ئەیلوول لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەردەگرن".

بڕیارە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 6ی 2024 دابەشبکرێت؛ بۆ مانگەکانی حەوت و هەشت هەر وەکو وانەبێژ دەبێت و لە داهاتوودا بەجیا لە مووچەی مانگانەی بەردەوام [بەگرێبەستبوون]، پێیان دەدرێت.