یەکێتی: تۆمارە دەنگییەکەی پارتی رەتدەکەینەوە

٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەو تۆمارە دەنگییەی لە میدیاکانی پارتییەوە 'بەناوی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانییەوە' بڵاوکراوەتەوە، رەتدەکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی باڵای سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی توندی دژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوکردەوە و هاوکات تۆمارێکی دەنگیشی بڵاوکردەوە، کە وەک خۆیان دەڵێن، دەنگی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانییە.

لەم بارەیەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی تۆمارە دەنگییەکە لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "نۆ کۆمێنت، ئەو تۆمارە دەنگییە رەتدەکەینەوە".

وتیشی: "لەسەر ئەو تۆمارە دەنگییە قسەی زیاترمان دەبێت".