عێراق ئامادەکاریی بۆ جەنگ دەستپێکرد

٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئەندامێکی لیژنەی سەربازیی عێراق رایگەیاند، عێراق تەواوی هێزە سەربازییەکانی ئامادەکردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی دەرەکی.

محەمەد رەسول رەمیسی، ئەندامی لیژنەی سەربازیی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاند، تەواوی هێزەکانیان ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی دەرەکی و هەوڵی پێشێلکاری دژی سەروەریی عێراق.

وتیشی، لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکان لە تەواوی هێزە ئاسمانی و زەمینییەکان کۆبوونەتەوە، دڵنیابوونەتەوە لە ئامادەیی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێکی دەرەکی و ئەو مەترسییانەی ئێستا بێت یان داهاتوو روو لە وڵات دەکەن.

ئەمەش پاش ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوودا لە عێراقەوە چەند مووشەکێک ئاراستەی ئیسرائیل کران و بەهۆیەوە چەند سەربازێکی ئیسرائیلی کوژران و برینداربوون؛ دواتر گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بەرپرسیاریەتیی هێرشەکەی لەئەستۆ گرت و ئەمەش ئەگەر هێرش و وەڵامی ئیسرائیلی بۆ عێراق زیادکرد.