بە فەرمی... ئینێستا وازهێنانی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند

٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئینێستا لە ڕێگەی گرتە ڤیدیۆیەکەوە کە لە لاپەڕە فەرمییەکانی سۆشیال میدیا بڵاویکردووەتەوە، وازهێنانی لە تۆپی پێ ڕاگەیاندووە.

ئەندرێس ئینێستا ئەفسانەی پێشوی یانەی بارسێلۆنا لە گرتە ڤیدیۆکەدا چەند قسەیەکی کرد و وتی: "بۆ من تۆپی پێ هەموو شتێک بوو".

گرتە ڤیدیۆییەکە ماوەی دوو خولەک و 20 چرکە دەخایەنێت، لە سەرجەم ئەو ڕاهێنانەدا دەردەکەوێت کە ئینێستا لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەوانەی لەگەڵیدا کاریان کردووە دەردەکەوێت.

لە نێو ڕاهێنەرەکانیشدا پیپ گواردیۆلا بوو، کە بەهۆیەوە ئینێستا گۆڕا بۆ یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، ڕاهێنەرە کەتەلۆنییەکە ساتێکی گرنگی بیرهێنایەوە، کاتێک لە دوو یاری یەکەمی وەک ڕاهێنەری بارسادا دۆڕا و یەکسان بوو.

پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری کەتەلۆنی لەسەر ئینێستا ئاشکرایکردووە، زۆر گرنگە لە تیپدا یاریزانێکی وەک ئەندرێس هەبێت، بەتایبەت بۆ ئەوە کاتەی کە تۆ دەکەویتە خوارەوە، چونکە من دوو یاری یەکەم لەگەڵ بارسا بردنەوەم بەدەست نەهێنا، بەڵام بینیم هاتە لام و وتی: "پیپ، ئێمە لەسەر ڕێگای ڕاستین، خەڵک دڵخۆشن و باش دەبێت، ئەوەش پاڵنەرێکی پێبەخشیم بۆ بەردەوامبوون و هەمیشە سوپاسگوزار دەبم".

لای خۆیەوە لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پێشوی بارسا دەڵێت: "بۆ من ئینێستا ڕەنگدانەوەی تۆپی پێ بوو، کاتێک منداڵ بووین لە شەقام یاریمان دەکرد، دایکی شەوانە تەلەفۆنی بۆ دەکرد، ئێمەش چیتر نەماندەتوانی یاری بە تۆپ بکەین".

هاوکات، لویس ڤان گال ستایشی خۆنەویستی و کەسایەتی ئینێستای کرد وەک یاریزانێک و وتی: "هەمیشە خۆی بەزلزان نەدەزانی، ئەو یاریزانە بوو باشترین ئاستی جەستەیی هەبوو، هەمیشە بیری لە تۆپی پێ دەکردەوە".