تۆپخانەکانی ئیسرائیل بە مووشەک کرانە ئامانج
٨ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
حزبوڵای لوبنان ڕایگه‌یاند، پێگه‌ی تۆپخانه‌كانی سوپای ئیسرائیلیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته له‌ڕێگه‌ی موشه‌كهاوێژه‌وه کردووەتە ئامانج.
ئەمڕۆ سێشەممە، حزبوڵای لوبنان لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وە: "به كڵاوه‌ی موشه‌كی شارۆچكه‌كانی دیشۆن و دێڵتۆن و كۆبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیلمان له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی یارون کردووەتە ئامانج".
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشه‌ممه‌ش، حزبوڵا ڕایگه‌یاندبوو، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییان له باشوری شاری حه‌یفا كردووه‌ته ئامانج، به هێرشێكی موشه‌كی "فادی 1"، هێرشێكی دیكه‌یان بۆ سه‌ر تیبیریاس كردووه كه 65 كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووره.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ڕۆژی دووشه‌ممه نزیكه‌ی 190 گوللەتۆپ ئاراسته‌ی خاكی ئیسرائیل كراون و لانیكه‌م 12 كه‌س برینداربوون.