ڕێباز حەملان: هەر کاتێک تەواوکاری مووچەی مانگی نۆ گەیشت دەست بەدابەشکردنی دەکرێت

٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، هەر کاتێک 243 ملیارەکە گەیشت دەست بە داشکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەغدا گوژمەیەکی دیکەی بە بڕی 329 ملیار دینار بۆ هێزە ئەمنییەکان ناردووە.

ئاشکراشیکرد، هەر کاتێک 243 ملیارەکە گەیشت دەست بە داشکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت و وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادەکاری تەواوی کردووە.