ئەمریکا بۆ گرووپە چەکدارەکانی عێراق: خۆتان پەلکێشی ناو شەڕێک دەکەن کە هیچ پەیوەندیی بە عێراقەوە نییە
٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “گرووپە چەکدارەکانی عێراق خۆیان پەلکێشی ناو شەڕێک دەکەن کە هیچ پەیوەندیی بە گەلی عێراقەوە نییە”.
ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2024، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "نیگەرانین لە بوونی ملیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق کە بەردەوامن لە ناسەقامگیرکردنی دۆخی ناوچەکە و بەردەوامیشن لەوەی عێراق بخەنە بەر مەترسیی پەلکێشکردنی بۆ نێو شەڕەکە کە هیچ پەیوەندییەکی بە گەلی عێراقەوە نییە."
ئاشکراشیکرد: "لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر هێڵین لەبارەی گرنگیی رێگریکردن لە هێرشکردن لەنێو سنوورەکانییەوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەنێو عێراق و گرنگیی لێپرسینەوە لە بکەرانی ئەو هێرشانە."