سێ خوێندکاری پەیمانگا بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستدا
٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ئەنبار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک بە چوار سەرنشینەوە وەگەڕا، لەئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 7-10-2024، ئەحمەد عەلی جبوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ئەنبار لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای ڕومادی لە ناوچەی حامزی سەربە پارێزگای ئەنبار ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی بە چوار سەرنشینەوە وەگەڕا و دواتر گڕی گرتووە.
ئاشکراشیکرد، سێ خوێندکار كە خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکی شەقڵاوەبوون سووتاون و گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە سەختی بریندار بووە.