شاخەوان عەبدوڵا: بەغدا چەند ڕۆژێکی دیکە تەواوکاری مووچەی مانگی نۆی هەرێم دەنێرێت

٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “تەمویلی تەواوکاری مووچەی مانگی نۆ لەم چەند ڕۆژەدا دەنێردرێـت و دەشڵێت؛ لێكتێگەیشتنی باش هەیە لە نێوان بەغدا و هەرێم لەبارەی چارەسەرکردنی پرسی مووچە”.

د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: “نێوانی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە ئاستێكی زۆر باشدایە و لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراقدا هەیە لەسەر زۆر لە پرسەكان، بەتایبەت پرسی مووچە، گرفتەكانی لیستی مووچە و ئەوانەی بایۆمەترییان نییە لەم چوارچێوەیەدا چارەسەر كراون.”

ڕوونیشیکردەوە: “ئێمە هەفتەی داهاتوو لە بەغدا كێشەكانی مووچەی مانگی هەشت-مان چارەسەر كرد و تەمویلەكەی ڕەوانە كرا و مووچەی مانگی نۆش لەم چەند ڕۆژەدا تەواوکاریی تەمویلەكەی دەنێردرێـت و لە هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی نۆ دابەش دەكرێت.”

جەختی لەوەشکردەوە: “هەموو گرفتەكانی بەردەم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕوو لە چارەسەركردنن”.