کاریگەری مێسی کۆتایی نایەت لە خولی ئەمریکی

٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

کاریگەری لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە دوای گواستنەوەی بۆ یانەی ئینتەر میامی لە ساڵی 2023وە خولەکە پێشکەوتنێکی گەورە و بێ وێنەی بەخۆیەوە بینیوە.

تۆڕی تاڵکسپۆرت ڕایگەیاندووە، داهاتی یانەی ئینتەر میامی چوار هێندە زیادیکردووە، دوای پەیوەندیکردنی مێسی، لە ئێستادا یانەکە ساڵانە داهاتی گەیشتووەتە 200 ملیۆن دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، درێسی ژمارە 10 ئایکۆنێکە زۆرترین فرۆشی درێسی ئەدیداس بووە لە ئەمریکا بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک.

ڕوونیکردووەتەوە، کە ئینتەر میامی نەریتی خولی ئەمریکی دەشکێنێت - بەپێی ئەو نەریتە یانەکان ساڵانە درێسێکی نوێ بڵاودەکەنەوە، بە یەکەوە لە نێوان یاریگای خۆیان و دەرەوەی یاریگا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئینتەر میامی نەریت دەشکێنێت و دوو درێسی نوێ ( بۆ یاریگای خۆی و دەرەوەی یاریگا) بۆ وەرزی 2025 بڵاودەکاتەوە، بۆ ئەوەی سوود لە فرۆشتنی درێسی مێسی وەربگرێت، بەو پێیەی دەزانێت فرۆشی درێسی ئێم ئێڵ ئێس بە گشتی لە کۆتایدا بە ڕێژەی 41% بەرزبووەتەوە لە دوو وەرزدا.

مێسی بە تۆمارکردنی 30 گۆڵ لە 35 یاریدا نازناوی جامی خول و قەڵغانی هاندەرانی بە ئینتەر میامی بەخشی، ئێستاش لەنێو ئەو پاڵێوراوانەدایە بۆ بردنەوەی خولی ئەمریکی.