گاڤی بەرامبەر سیڤییا دەگەڕێتەوە

٧ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ڕاهێنەری بارسێلۆنا، چاوەڕێی گەڕانەوەی گاڤی ئەستێرەی تیپەکە دەکات بۆ بەشداریکردن لە یاریەکان لەگەڵ بلاوگرانا، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکانەوە ئامادەنەبوو.

بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، هانسی فلیک، بە وردی مامەڵە لەگەڵ گەڕانەوەی ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا دەکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لەگەڵ هەڵبژاردەی کەتەلۆنی بەشداری لە یاریەکان بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گاڤی یەکەم کەسە بۆ ڕاهێنەرەکە کە پلانی داناوە بۆ ئەوەی بەزوترین کات بگەڕێتەوە و لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری یاریەکان بکات، چونکە پرۆسەی چاکبوونەوەی لە پێکانەکە زۆر هەستیار بووە لەبەر توندی پێکانەکەی، بۆیە یاریزانەکە پابەند بووە بە ئامۆژگارییە باشەکان.

کەی گاڤی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردن لەگەڵ بارسێلۆنا؟

گاڤی لە کاتی بەشداریکردنی لە مەشقەکانی بارسێلۆنا لەم ماوەیەدا بەباشی دەرکەوتووە، بۆیە ستافی تەکنیکی پێیان وایە یاری داهاتوو بەرامبەر سیڤییا باشترین کاتە بۆ گەڕانەوەی دوای 11 مانگ لە دوورکەوتنەوە.

فلیک دەیەوێت گاڤی بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بە دۆخێکی تەواو و بەبێ هیچ مەترسییەک بەشداری بکات، بۆیە لەو کاتەوەی کە سەرکردایەتی تیپەکەی وەرگرتووە، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ یاریزانەکەدا دەکات، ڕاهێنەرەکەش گرنگییەکی زۆری پێدەدات.

بارسێلۆنا لە 20ـی تشرینی یەکەمی داهاتوو ڕووبەڕووی سیڤییا دەبێتەوە، لە گەڕی دەیەمی ڕکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا بۆ وەرزی 2024-2025.

گاڤی نزیکەی ساڵێکە بەهۆی پێکانەوە لە بارسێلۆنا دوورکەوتووەتەوە، دوای ئەوەی لەکاتی بەشداریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی پێکان بوو، لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024.