وادەی دابەشکردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی ئاشکراکرا

٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی لە سنووری مەڵبەندی یەک دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەڵبەندی یەك لە سلێمانی پێكهاتووە، لە گەڕەکەکانی شەهیدانی ئازادی، ئازادی، عەلی كەمال، هەوارە بەرزە، گۆیژەی تازە و توویمەلیك.

ئەوەش خستەڕوو، بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕی 105 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.