حکومەتی عێراق: مەترسیی جەنگ-مان لەسەر عێراق دوورخستووەتەوە

٦ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، “حکومەتی عێراق هەوڵیداوە مەترسی جەنگ لەسەر عێراق دووربخاتەوە و دەشڵێت؛ ناسەقامگیریی عێراق کەشێکی نەرێنی لێدەکەوێتەوە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “حکومەتی عێراق هەوڵی ناوازەی (خۆجێیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی) داوە بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە مەیدانی شەڕ، و پابەندبوون بە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “حکومەت پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ناوخۆ و دەرەوە هەیە و پەیامی خۆی بە روونی ناردووە کە ناسەقامگیریی عێراق کەشێکی نەرێنی لێدەکەوێتەوە بەجۆرێک کە زیان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات دەگەیەنێت لەڕووی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە”.

ئاشکراشیکرد: “قەیرانەکە نێودەوڵەتییە لەبەر ئەوە هیچ وڵاتێک ناتوانێت چارەسەری بکات بەبێ دەستێوەردانی نێودەوڵەتی و جیهانیی زلهێزەکان یان ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان”.