وادەی ناردنی موچەی مانگی نۆی موچەخۆرانی هەرێم ئاشکراکرا

٥ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا رێکارەکانی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو دەکرێت و پارەی تەواوی مووچەی مانگی نۆ رەوانەی هەرێم دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە 5-10-2024، سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە لێدوانيکدا ڕایگەیاند، پارەی تەواوی مووچەی مانگی نۆ رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ڕوونیشیکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق لەم هەفتەیەدا رێکارەکانی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عێراق بەشێکی پارەی مووچەی مانگی نۆیان رەوانەی هەرێم کردووە.