ئەلیسۆن تووشی پێکان بوو و لە خولی نایابی ئینگلتەرا دوورکەوتەوە

٥ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئەلیسۆن بێکەری بەڕازیلی، گۆڵپارێزی لیڤەرپوول، لە کاتی یاری تیپەکەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس، لە پاڵەوانێتی خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزی تووشی پێکان بوو.

ئەمڕۆ شەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2024، یانەی لیڤەرپوول لە گەڕی حەوتەمی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس یاری ئەنجامدا و یاریەکەش بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی لیڤەر کۆتایهات.

ئەلیسۆن گۆڵپارێزی یانەی لیڤەرپوول بەهۆی توشبوونی بە پێکانەوە یارییەکەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاسی بەجێهێشت لە خولەکی 76دا کاتێک، ئەوەش دوای ئەوەی لەناکاو لە یاریگادا کەوت و داوای هاتنی تیپی پزیشکی لیڤەرپوڵی کرد، لە هەمان کاتدا بە دڵتەنگیەکی زۆر دەرکەوت.

دواتر تیمی پزیشکی یانەکە پشتڕاستیکردەوە کە ئەلیسۆن ناتوانی یارییەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس تەواو بکات، ئەوەبوو ڕاهێنەر لە خولەکی 78دا، گۆرانکاری پێکرد بە ڤێتسلاڤ خارۆس و هاتە نێو یاریگا.

ئەنجامی یارییەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی یانە سوورەکان بەکۆتاهات.