باشترین گۆڵکاری لێدانی ڕاستەوخۆ لە مێژووی تۆپی پێدا

٥ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

زۆرێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ سەرکەوتوو بوون لە تۆمارکردنی گۆڵ بە لێدانی ڕاستەوخۆ، بەڵام 10 یاریزان باشترینن لە مێژووی تۆپی پێدا.

لێدانی ڕاستەوخۆی گۆڵ بۆ هەندێک ئەستێرەی تۆپی پێ کە لە خوارە ناوەکانیان دەخەینە ڕوو وەک لێدانی سزا وایە، لەو ژمارەیەش تەنها لیۆنێل میسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هێشتا لە یاریگادان، ئەمەش مانای وایە کە ئەوان دەرفەتیان هەیە بۆ ئەوەی پێگەی خۆیان لە لیستی ناوی ئەو یاریزانانەدا بهێنە پێشەوە کە ڕیزبەندیان بۆ کراوە، بەتایبەتی کە جیاوازی نێوان ئەم دوو ئەستێرەیە و ئەوانەی پێش خۆیان لە گۆڵی ڕاستەوخۆدا گەورە نییە.

یاریزانە بەڕازیلییەکان بۆ لێدانی ڕاستەوخۆی ناو گۆڵ زۆر سەرکەوتوون، بۆیە لە لیستەکەدا 4 یاریزانی بەڕازیلی ناویانهاتووە.

لیستی ناوی ئەو 10 ئەستێرەیەی کە لە مێژووی تۆپی پێدا زۆرترین گۆڵیان بە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆمارکردووە:

جونینۆی بەڕازیلی (77 گۆڵ)

پێلێی بەڕازیلی (70 گۆڵ)

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی (66 گۆڵ)

ڤیکتۆر لێگرۆتالی ئەرجەنتینی (66 گۆڵ)

ڕۆناڵدینهۆی بەڕازیلی 66 گۆڵ

دەیڤد بێکهام (65 گۆڵ)

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی 64 گۆڵ

دیێگۆ مارادۆنا ئەرجەنتینی (62 گۆڵ)

زیکۆی بەڕازیلی 62 گۆڵ)

ڕۆناڵد کومان یاریزانی هۆڵەندی 60 گۆڵ