بایدن لەبارەی هێرشکردنە سەر ئێرانەوە هۆشداری دەداتە ئیسرائیل

٥ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل دامەزراوە نەوتیەکانی ئێران نەکاتە ئامانج و بیر لە جێگرەوەی دیکە بکاتەوە.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پێویستە ئیسرائیل دامەزراوە نەوتیەکانی ئێران نەکاتە ئامانج و بیر لە جێگرەوەی دیکە بکاتەوە".

وتیشی: "بێنیامین ناتانیاهو-ش پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتوویدا پشتیوانی ئەمریکا لە بیر نەکات".

ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا ئێران چەند هێرشێکی مووشەکیی کردە سەر ئیسرائیل، بەڵام تائێستا ئیسرائیلیەکان نەگەیشتوونەتە ئەنجامێک سەبارەت بەوەی چۆن وەڵامی ئێران بداتەوە لە کاردانەوە مووشەکیەکەیدا.