لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا شەش کەس بوونە قوربانی

٤ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگەی سپیلک - شانەدەر ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو بەم هۆیەوە شەش کەس برینداربوون.

ئه‌مشه‌و هه‌ینی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس دەبل قه‌مارە، لەسه‌ر رێگای سپیلک - شانەدەر، نزیک گوندی سیناوە وه‌رگه‌ڕا و له‌ ئەنجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا شه‌ش کەس بریندار بوون.

هاوکات، هاتوچۆی سۆران، داوا لە شوفێران دەکات خێرایی کەم بکەنەوەو پابەندی هێما و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.