وەزارەتی دارایی عێراق: پارەی تەواوەتی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرین
٤ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، “لە چەند رۆژی داھاتوودا باقی مووچەی مانگی نۆی 2024 ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت”.
ئەمڕۆ هەینی 4-10-2024، مسعود حيدر، بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند: “بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە 24668 لە 12-9-2024، وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە خەرچکردنی ئەو مووچانەی کە خەرج نەکراوە”.
ڕوونیشیکردەوە: “خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم وەکو ھەموو فەرمانبەرانی تری عێراق و ھەردوو حکومەتی فیدراڵی و ھەرێم چارەسەری ھەر تێبینیەک دەکەن کە ھەبێت ھەتا کۆتایی ساڵی 2024”.
ئاشکراشیکرد: “لە چەند رۆژی داھاتوو باقی مووچەی مانگی نۆی 2024ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت”.