ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا کوژرا

٣ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرى ئۆفیسی نوێنەری دیموکراتەکان لە لوبنان ڕایگەیاند، ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە لوبنان بە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کوژرا.

ڕەشید تەلیب، بەڕێوەبەرى ئۆفیسی نوێنەری دیموکراتەکان لە لوبنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کامل ئەحمەد جەواد، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا و بە ڕەچەڵەک فەڵەستینی، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کوژرا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو ئەندامەى کۆنگرێس لە دوایین ڕۆژەکانی ژیانیدا بڕیاریدا لە نزیک نەخۆشخانەکان بمێنێتەوە بۆ یارمەتیدانی بەساڵاچووان و کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت.

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، تائێستا سەدان کەس کوژراون و هەزاران کەسى دیکەش برینداربوون و زیاتر لە ملیۆنێک کەسیش ئاوارە بوون.