گورزێکی نوێ بۆ ڕیال مەدرید دوای دۆڕاندنی بە لیل

٣ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

دوای دۆڕانی یانەی ڕیال مەدرید بە یانەی لیلی فەرەنسا لە چامپیۆنزلیگ، یانەکە هەواڵی ناخۆشی پێگەیشت سەبارەت بە پێکانی یاریزانێکی.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئیدر میلیتاوی بەڕازیلی، یاریزانی ڕیال مەدرید، تووشی پێکان بووە و بەهۆیەوە لە یارییەکەی بەرامبەر لیل گۆڕانکاری پێکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانەکە لە گێمی یەکەمەوە بەدەست ئازارەوە ناڵاندویەتی، هەرچەندە ویسوتیەتی بەردەوامبێت، بەڵام لە گێمی دووەمدا گۆڕدرا، لەوێشدا میلیتاو بینرا کە کیسەیەکی سەهۆڵی لەسەر ماسولکەی ڕانی داناوە، یاریزانەکە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت کاتێک دەگاتە مەدرید.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی ئاس ڕایگەیاندووە، ئەو یاریزانە داوای گۆڕینی کردووە وەک خۆپارێزی، دوای ئەوەی هەستی بە ئازاری ڕانی چەپی کردووە، گومانیش هەیە لە بەشداریکردنی لە یاریی داهاتووی تیپەکەدا بەرامبەر ڤیاریال.

کارلۆ ئەنچیلۆتی لە خولەکی 57ـی یارییەکەی بەرامبەر یانەی لیل، بڕیاریدا جێگرەوەی میلیتاو دیاری بکات و کیلیان ئێمباپێش جێگرەوەی میلیتاو بوو.

بڕیارە ڕیال مەدرید لە گەڕی نۆیەمی ڕکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا، ڕۆژی شەممەی داهاتوو، ڕووبەڕوی ڤیاریال ببێتەوە.