خامنەیی هۆشداری دەداتە وڵاتە زلهێزەکان
٢ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، “ئەگەر ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا ناوچەکەمان بەجێ بهێڵن، شەڕەکان کۆتاییان دێت و وڵاتانی ناوچەکه دەتوانن به ئاشتی بژین”.
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: “ئێمە بۆ ماوەیەک بەرگەی تاڵیی خۆگرتنمان گرت، بەڵام بینیمان کە ئەمە بژاردەیەکی گونجاو نییە”.
ئاشکراشیکرد: “ئەگەر ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا ناوچەکەمان بەجێ بهێڵن، شەڕەکان کۆتاییان دێت و وڵاتانی ناوچەکه دەتوانن به ئاشتی بژین”.
ڕوونیشیکردەوە: “زایۆنیستەکان ئەگەر هەر هەڵەیەک ئەنجام بدەن، وەڵامێکی بەهێزتر و وێرانکەرتر وەردەگرن و ئێمەش لەسەر کەرامەت و شانازیمان نەرم و نیان نابین”.
جەختی لەوەشکردەوە: “لەدەستدانی سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕووداوێکی بچووک نییە، زۆر دڵم تەنگە”.