پاسێک وەرگەڕا و 13 کەس بوونە قوربانی
٢ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە گوندی ئێنەمسیدی سەربە ناحیەی پیران 13 کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2-10-2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە بڵاوکراوایەکدا ڕایگەیاند، ئاگادارکراینەوە لە لایەن رێپێدراوی هاتووچۆ (عسمت سبری) لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری وەرگەران ، لە لایەن ئۆتۆمبیلی جۆری نیسان پاس ، لە گوندی ئێنەمسید سەر بە ناحیەی پیران لە قەزای مێرگەسۆر لە ئەنجامی رووداوەکە (13) کەس برینداربوون.
هاتووچۆی سۆران داوا لە شوفێران دەکات؛ خێرای کەم بکەنەوە و پابەندی هێماو رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لاییەک.