نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن بایکۆتی راگەیاند

٢ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

قایمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی مووچە، کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.

هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن لە لێدوانێکدا رایگەیاند، چەند رۆژێک پێش ئێستا ئاگادارکراونەتەوە کە پزیشکەکانی نەخۆشخانەی پێنجوێن بایکۆت دەکەن، هۆکارەکەش تەنیا نەبوونی موچەیە.

وتیشی، لە ماوەی زیاتر لە 80 رۆژدا، تەنیا یەک موچە دابەشکراوە و پزیشکەکانی نەخۆشخانەی پێنجوێن ئەوەیان وتووە، کە بێتاقەت بوون لەو دۆخە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ئەمساڵدا ئەمە دووەمجارە نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن بایکۆتی دەوام دەکات.