لەبارەی کارتی نیشتمانییەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە
٢ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاریی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە دەکرێت و لە سەری ساڵەوە تەنیا لەڕێگەی کارتی نیشتمانییەوە مامەڵەکان رایی دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی نوسینگەکانی زانیاریی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکەنهوه کارتی نیشتمانی دەربکەن، چونکە تاوەکو 31ـی 12ـی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی کارتی نیشتیمانییان دەرنەکردووە، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کارتەکانیان دەربکەن، بەپێچەوانەوە لەدوای ئەو بەروارەوە کار بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە ناکەن.
ئەوەش هاتووە، ئەو بڕیارە لە نووسینگەکانی کارتی زانیاریی چەمچەماڵ و شۆڕش جێبەجێدەکرێت.