یەکێک لە ئەستێرەکانی ڕیال لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت بەرامبەر لیل

١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیال مەدریدی ئیسپانی، پلان و پێکهاتەی یانەکەی بۆ یارییەکەی بەرامبەر لیل لە چامپیۆنزلیگ یەکلاییکردەوە.

تۆڕی هەواڵی ڕیلڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری ڕیال مەدرید هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بەشداری پێکردنی فیدی ڤاڵڤێردی یاریزانی یانەی مێرێنگێ بۆ یارییەکەی بەرامبەر لیل لە چامپیۆنزلیگ یەکلاییکردووەتەوە.

لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵەوە ئەنچیلۆتی هیچ یارییەکی بەبێ ڤاڵڤێردی نەبووە، چونکە لە هەموو یارییەکدا ئاستی باش بووە و کۆی گشتی 879 خولەک یاری کردووە، لەکاتێکدا تەنها 21 خولەک یاری نەکردووە ئەویش بەرامبەر یانەی ئالاڤێس بووە.

بۆیە ڤاڵڤێردی ئەو یاریزانەیە کە زۆرترین بەشداری لەگەڵ مێرێنگێ کردووە، هەروەها هیچ پشوویەکی وەرنەگرتووە وەک ئەوەی لەگەڵ باقی یاریزانەکانی تیپەکەدا ڕوویداوە، ئەمەش بووەتە هۆی هیلاکی و ڕەنگە تووشی پێکان بێت.

تۆڕی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، ئەنچیلۆتی دەیەوێت پشوو بە یاریزانەکە بدات، لە یارییەکەی بەرامبەر لیل لە چامپیۆنزلیگ و دەیەوێت لەسەر کورسی یەدەگ بمێنێتەوە، ئەوەش لە ترسی توشبوونی پێکان.

بڕیارە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، یاریی نێوان ڕیال مەدرید و لیل کە لە قۆناغی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرێوەدەچێت ئەنجام بدرێت.