بەم ئێوارەیە شەقامێک لە سلێمانی بەربەست دەکرێت

١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر پێنجی ئێوارەوە ئەم شەقامەی بەردەم شوقەکانی دەروازەو پارێزگای سلێمانی بەربەست دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 1-10-2024، لە سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، ئەمرۆ کاتژمێر پێنجی ئێوارەوە ئەم شەقامەی بەردەم شوقەکانی دەروازەو پارێزگای سلێمانی بەربەست دەکرێت بە ئاگاداریی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی پێکھێنراو.

ڕوونیشیکردەوە، بە مەبەستی رێکخستنەوەی لەگەڵ شەقامی خزمەتگوزاریی شارێی پێشمەرگە. بۆیە داواكارین لە ھاومڵاتیان كە شەقامەکانی دەوروبەر بەکار بھێنن تا کارەکە تەواو دەبێت لە ماوەیەكی نزیکدا.