١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
خولی نایابی ئیسپانیا، لالیگا، بە فەرمی باشترین ڕاهێنەری مانگی ئەیلول لە ڕکابەرییەکانی ناوخۆیی بۆ وەرزی ئێستای 2024/2025 ڕاگەیاند.
پێشبڕکێکانی لالیگا بۆ مانگی ئەیلول بە کۆتایی هاتنی گەڕی هەشتەمی کێبڕکێ ناوخۆییەکانی ئیسپانیا کۆتایی هات و
ڤالڤێردی نازناوی باشترین ڕاهێنەری مانگی ئەیلولی ڕابردووی لە ڕکابەرییەکانی خولەکە بەدەستهێنا و پێش ئەنچیلۆتی و هانسی فلیک کەوت.
لە مانگی ئەیلولدا ڤاڵڤێردی لە خولی ئیسپانیا چی کرد؟
دوای ئەوەی خولی ئیسپانیا لە مانگی ئەیلولدا دەنگدانی بۆ نازناوی باشترین ڕاهێنەر کردەوە، ڤاڵڤێردی زۆرترین ڕێژەی دەنگەکانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە 3 یاریدا و یەکسانبوون لە یەک یاریدا لەماوەی ئەو چوار یارییەی مانگی ڕابردوو لە لالیگادا کە سەرکردایەتی یانەکەی کردووە.
ئەتلەتیک بلباو بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیادایە، کە لە کۆی 8 یاری لە سەرەتای وەرزی ئێستای لالیگاوە ئەنجامدراوە.
ئەوەش دوای ئەوەی هەریەک لە کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەکەی هانسی فلیک، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا و ئێرنێستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیک بلباو، کێبڕکێیان دەکرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی باشترین ڕاهێنەری مانگ لە خولی ئیسپانیا.