راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە

١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان بڵاو کردەوە و چەند زانیارییەکی ئاشکراکرد.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دووەم لەنێوان فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی دارایی عێراق و شاندی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو".

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە: "کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا".