١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
ژمارەیەک مووشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل کرا و لە چەند شارێک زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە. بەپێی زانیارییەکانیش، هێرشەکان برینداری لێکەوتووەتەوە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ژمارەیەک مووشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی تەلئەڤیڤی پایتەخت کراون و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەند شارێکی سەنتەری ئیسرائیل لێکراوە.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیسرائیل، هێرشەکانی ئەمڕۆ لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە ئەنجامدراون و چەند هاوڵاتییەکی ئیسرائیلیش برینداربوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە ناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی لوبنان رووبەڕووی بۆردوومانی چڕی ئیسرائیل بوونەتەوە و پێشتریش سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردبوو، هێزەکانی ئەو وڵاتە دەستیان کردووە بە هێرشکردنە سەر حزبوڵڵا لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان.