کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوە
١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی لە بەردەم تەندروستیی سلێمانیدا گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوە و دەڵێن، بەشێک لە کارمەندەکان ماوەی 11 ساڵە خۆبەخشن و داوای دامەزراندن دەکەن.
ئەو کارمەندانە باس لەوەدەکەن، تیایاندایە ماوەی 11 ساڵە بەشی پزیشکیی تەواو کردووە و بە خۆبەخش لە ناوەندە تەندروستییە حکومییەکاندا کار دەکات.
ئاماژە بەوەش دەکەن، حکومەتی هەرێم وەڵامی داواکارییەکانی نەداونەتەوە و دەستی دەستییان پێدەکرێت.
بە هۆی قەیرانی داراییەوە نزیکەی 11 ساڵە دامەزراندن لە هەرێمی کوردستاندا وەستاوە و رۆژانە چەندین توێژی مووچەخۆران بەهۆی دانەمەزرادنیانەوە ناڕەزایەتیی بەردەوام دەردەبڕن و خۆپیشاندان دەکەن.