١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بۆ مانگی نۆ، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلیی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان (11.000) بۆ (12.000) دیناره.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1/10/2024 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (42) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (11.000) بۆ (12.000) دیناره، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (270 بۆ 295) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەشداوە: "خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى تشرینی یەكەم (24) كاتژمێری دەبێت، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به هاوڵاتییان".
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردووەڵ :لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (5) خولهك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت".