خوشکەکەی خۆی کوشت و زاواکەشی بریندار کرد
٣٠ ئەیلوولی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ ڕایگەیاند، پیاوێک بە چەک خوشکەکەی خۆی کوشتووە و دواتر زاواکەشی بریندار کردووە هاوکات ژنەکە شوێنی 11 گوللەی پێوەبوو.
نێچیروان فەخرەدین وتەبێژی تەندروستی قەزای ئاکرێ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پێش نیو کاتژمێر تەرمی ژنێک و بریندارێک کە لە رەگەزی نێر بوو، گەیەنرانە فریاکەوتنی ئاکرێ، تەرمی ژنەکە شوێنی 11 گوللەی پێوەبوو و لە ئێستادا لە پزیشکی دادی ئاکرێیە، دواتر رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە.
باسی لەورشکرد، پیاوەکەبە یەک گوللە بریندار کراوە و لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.
ڕوونیشیکردەوە، رووداوەکە بەو شێوەیە بووە کە لە گەڕەکێکی سەنتەری قەزای ئاکرێ پیاوێک بە چەک خوشکەکەی خۆی کوشتووە و دواتر زاواکەیشی بریندار کردووە.