٢٨ ئەیلوولی ٢٠٢٤
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا پشتڕاستیان کردووەتەوە، ڕافینهای بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، لە پێناو لەبەرکردنی درێسی بلاوگرانا، قوربانی زۆری داوە.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی "ریلیڤۆ"ی ئیسپانی، ڕافینها ئەو کاتەی یاریزانی یانەی لیدز یونایتد بووە ڕەتیکردووەتەوە بچێتە چێڵسی، هەرچەندە ئۆفەری بلوز زیاتر بووە لە 12 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بەهۆی خۆشەویستی بۆ بارسا ئەوە ئۆفەرەی ڕەتکردووەتەوە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، ڕافینها بەشێک لە مووچەکەی کەمکردووەتەوە لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ئەوەی یارمەتی یانەکە بدات لە بەرزکردنەوەی ئەو ئۆفەرە داراییەی کە پێشکەشی لیدزی دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەکانی ڕابردوودا ڕافینها ئۆفەری جێهێشتنی بارسێلۆنای ڕەتکردووەتەوە، کە یانەی نەسری سعودی پێشکەشی کرد، بە بڕی 80 ملیۆن دۆلار لەگەڵ مووچەیەکی زۆر.