سوپای ئیسرائیل کوشتنی سەرکردەیەکی حزبوڵڵای ڕاگەیاند

٢٦ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، “لە ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ سەر لوبنان محەمەد حسین سرور فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی حیزبوڵڵامان کردە ئامانج”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-9-2024، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ھێرشیان کردووەتە سەر حز*بوڵڵا لە لوبنان”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “بەردەوام دەبین لە ھێرشکردنە سەر ئامانجەکانی حز*بوڵڵا لە لوبنان”.

باسی لەوەشکرد: “لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمڕۆمان بۆ سەر لوبنان محەمەد حسین سرور فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی حیزبوڵڵامان کردە ئامانج”.

لەلایەکی دیکەوە، ھەر ئەمڕۆ حز*بوڵڵای لوبنان بە ئاراستەکردنی مووشەک ھێرشی کردە سەر باکووری ئیسرائیل کە بەھۆیەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە دەیان جوولەکەنشینی نزیک سنووری باشووری لوبنان لێدران.

لە ڕۆژی 23ی ئەم مانگە سوپای ئیسرائیل دەستی بە ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانیی بۆ سەر لوبنان کردووە کە تا ئێستا بەردەوامن.