ئیسرائیل کوشتنی سەرکردەیەکی باڵای حزبوڵڵای لوبنان ڕاگەیاند

٢٤ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، “لە هێرشێکی ئاسمانیدا سەرکردەیەکی حزبوڵڵامان لە باشووری بەیروت کوشت”.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “دوای هەڵمەتەکەی ڕۆژی سێشەممە کوشتنی فەرماندەی هێزی مووشەکی حزبوڵڵای لوبنان، ئیبراهیم قوبەیسی ڕادەگەیەنین”.

پێشتریش سەرچاوە لوبنانییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە قوبەیسی کوژراوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، ئامانجی هێرشەکە فەرماندەیەکی باڵای سیستەمی مووشەکی حزبوڵڵایە.