بەختیار سەعید: لە ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا دژە تیرۆری پارتی منیان لە هەولێر ڕفاند

٢٢ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەختیار سەعید ڕایگەیاند، “پۆستێکم نیگەرانی بارزانی لێکەوتبووەوە بەوهۆیەوە لە ڕۆژی لەدایکبوونی پێخەمبەری ئیسلامدا گروپێکی سەر بە دژە تیرۆر منیان لە هەولێر ڕفاند”.

بەختیار سەعید، ڕۆژنامەنووس لە پەیامێکدا بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند: “پەیامێک بۆ سەرۆک بارزانی دوای ئەوەی پار ساڵ جەنابتانم بینی پشتیوانی خۆم بۆ قەوارەی هەرێم بۆ هەستی نەتەوەیی بۆ هەستی نیشتیمانپەروەرەی بۆ چاکسازی لە هەرێمی کوردستاندا ڕاگەیاند”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “جەنابتان هیچ سەرنج و تێبینییەکتان لەسەر قسەکانم نەبوو بەڵکو پشتیوانیتان کردم بە هەموو شێوەیەکیش دەرفەتاندا، بەڵام بەداخەوە لە دوای ئەوە جۆرێک لە فشارەکانم کەوتووەتە سەر دیار بوو لە 20 ڕۆژی ڕابردوودا پۆستێکم کردبوو بەوهۆیەوە نیگەرانی جەنابتیان لێکەوتووە”.

ئاشکراشیکرد: “بەوهۆیەوە ئیسماعیل حاجل، سکرتێری ئێوە ئاگاداری کردمەوە و منیش بابەتەکەم لابرد، بەڵام پاش 20 ڕۆژ بابەتەکە لە ڕۆژی مەولودا لە ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا گروپێکی سەر بە دژە تیرۆری گشتی منیان لە هەولێر ڕفاند، پاش ئازاردان و سووکایەتیپێکردنێکی زۆر تا ئەوەی هەڕەشەی کوشتنیان لێکردم”.

ڕوونیشیکردەوە: “بەڵام من لە چەند ڕۆژی ڕابردووە و خۆم ڕاگرتووە تا ئەم بابەتە نەگاتەوە ئەو ڕەوشەوە، ناچار بووم ئەم پەیامە ئاراستەی جەنابتان بکەم، ئەگەر دۆخەکە بەوجۆرە بێت ناچارم هەولێر بەجێبهێڵم”.