کۆگایەکی گەورەی چەکی ڕووسیا بەهۆی درۆنەکانی ئۆکرانیا تەقیەوە

٢١ ئەیلوولی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، “ئۆکرانیا زیاتر لە 100درۆنی ئاراستەکردووین بەوهۆیەوە کۆگایەکی چەکی وڵاتەکەمان تەقیەوە”.

ئەمڕۆ شەممە 21-9-2024، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیەیندراوێکدا ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئۆکراین زیاتر لە 100درۆنی خۆکوژی ئاڕاستەی ڕووسیا کرد، ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی چەکی ڕووسیادا کەوتووەتەوە و دواتر تەقیوەتەوە، بەهۆی ئەوەوە شەقامێکی سەرەکی لە وڵاتەکەدا داخراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا شەوی ڕابردوو 101درۆنییان بەسەر ئاسمانی خاکی ڕووسیاوە خستووەتە خوارەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان کۆگاکە تەنها چەند کیلۆمەترێک دووربووە لە کۆگایەکی دیکەوە کە ڕۆژی چوارشەمە درۆنێکی ئۆکراین لێیدابوو، 13کەس بریندار بوون و ئاگرێکی گەورەش کەوتەوە.